ئەردۆغان هێزەکانی وڵاتەکەی لە نزیک سوریا بەسەرکردەوە
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ لەسهردانێکدا ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه پیاده‌كانی توركیای له نزیك سنووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان" بەسەرکردەوە.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه وشكانییه‌كانی توركیای له ویلایه‌تی شانلی ئورفه له باشووری توركیا كرد و له نزیكه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ناو خاكی سووریا "رۆژئاوای كوردستان" وه‌رگرت.
سەرەڕای ئەوەی رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له واشنتن و مۆسكۆ له رۆژانی 17 و 22ی مانگی رابردووه‌وه واژۆکرا، بەڵام تا ئێستاش رۆژانه گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان كهتورکیا پاڵپشتیان دەکات له‌سه‌ر هێرش و بۆردومانه‌كانیان به‌رده‌وامن.
PM:05:35:03/11/2019