گەریلایەک پێش نمایشی فیلمەکەی شەهید بوو

گەریلایەكی هەپەگە پێش نمایشكردنی ئەو فیلمەی كە وەك ئەكتەری سەرەكیی رۆڵی تیادا بینیوە شەهید بوو.

ناوەنی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" شەهیدبونی پێنج گەریلای راگەیاند، كە رۆژی 25ی مانگی رابردوو لە ناوچەی بادینانی هەرێمی كوردستان شەهید بوون، یەكێك لەو گەریلایانە رووبار شەڕڤانە.

رووبار شەڕڤان، گەریلای هەپەگە كە لەفیلمی "سور" دا رۆڵی فەرماندە چیاگەر دەبینێت كە ئەكتەری سەرەكی فیلمەكەیە، فیلمەكە باس لە داستانێكی راستەقینەی گەریلا دەكات كە بەرخۆدانی سور بوو لە باكوری كوردستان، كە لە (2/12/2015) بۆ (10/3/2016) بەردەوام بوو، چیاگەر فەرماندەی ئەو چالاكییە بوو.

لەئێستادا كارەكانی فیلمەكە تەواو بووە و بڕیاروایە لە ماوەیەكی نزیكدا نمایش بكرێت.

 



PM:06:33:03/11/2019