سەرۆک وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولەمەهدی لە راگەیاندراوێکدا داوای کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان دەکات.
.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جگە لەوەی داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کۆتایی بە گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکانیان بهێنن، ئاماژە بەوەش دەکات “بەردەوامی خۆپیشاندانەکان قوربانی زیاتری لە هەردوولا لێدەکەوێتەوە”.
.
سەرۆک وەزیران، جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، خۆپیشاندانەکان پەسەندکردنی بودجەی 2020ی عێراقی دواخستووە.
.
روونیشیدەکاتەوە، بەردەوامی خۆپیشاندانەکان رێگا بۆ خەڵکانی دەرەوەی یاسا خۆشدەکات بۆ دزی و تاڵانیکردن.
نوێدەکرێتەوە..