هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) ئاشکرای دەکات تورکیا‌و هێزە هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی لەرێگای تەقینەوەوە دەیەوێت خەڵکە رەسنەکەی ناوچەکە چۆڵ بکات.
کینۆ گابرێل، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە ڕایگەیاند، "توركیا ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری دیمۆگرافی له‌باكوری سوریا بكات، توركیا مه‌به‌ستییه‌تی به‌هێرشی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان خه‌ڵكی باكوری سوریا، ناوچه‌كانی خۆیان بهجێبهێڵن و خه‌ڵكانی دیكه له شوێنیان نیشته‌جێ بكات".
وتەبێژی هەسەدە لە درێژەی لێدوانەکەیدا رایگەیاند "ناوچه‌كانی سه‌رێ كانی و گرێ سپی كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو توركیا مه‌به‌ستییه‌تی ترس و تۆقاندن بخاته دڵی خه‌ڵكه‌وه".
کینۆ گابرێل، هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان و دەوڵەتی توركیای بە بەرپرسیاری تەقینەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكەی سەرێ كانی لەقەڵەمداوە.
دوێنێ دوای تەقینەوەکەی سەری کانێ کە بەدەیان کوژراو برینداری مەدەنی لێکەوتەوە، تورکیا هەسەدەی بە بکەری تەقینەوەکە تۆمەتبارکرد.