قەیس خەزعەلی سلێمانی‌و یەکێک لەسێ سەرۆکایەتیەکە بەدەستی ئیسرائیل ناوزەد دەکات

سەرۆکی عەسائیب ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە سلێمانی بنکەیەکی ئیسرئیلی لێیە، هەروەها دەڵێت" یەکێک لە سێ سەرۆکایەتییەکە سەر بەئیسرائیلن".

 

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا قەیس خەزعەلی سەرۆکی میلیشیای شیعەی عەسائیبب ئەهلی حەق، رایگەیاند خۆپیشاندانەکان دەستی ئیسرائیلەو یەکێک لە سێ سەرۆکایەتییەکان سەر بەئیسرائیلە.

 

هەروەها وتیشی " خەیاڵتان بۆ هەولێر نەچێت، لە شارەکانی هەرێم و لە سلێمانی بنکەی ئیسرائیلی لێیە".

 

ئەو جگە لە تۆمەتبارکردنی کەسێکی سێ سەرۆکایەتییەکە، هاوکات باس لەوە دەکات لە فڕۆکەخانەی بەغداش بنکەیەکی ئیسرایئلی و ئەمەریکی لێیە.

 

خەعەلی جگە لەوەی ناکۆکی سەختی لەگەڵ هەندێک باڵی شیعەو لە پێش هەمووشیانەوە موقتەدا سەدر هەیە، هەروەها ئەو یەکێکە لەو سەرکردەو گرووپانەی بە فەرمانی ئێران دەجوڵێنەوە، پێشبینیش دەکرێت لەسەر ئەم لێدوانە نوێیەی بێ وەلآم نەبێت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە.

 



PM:11:56:03/11/2019