ماوەی دوو مانگە بەغدا رەزامەندی لەسەر کردنەوەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ دەربڕیوە، تا ئێستا ناوخۆی هەرێم هیچی نەکردووە

ماوەی دوو مانگە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەزامەندی لەسەر کردنەوەی ئۆفیسی پاسپۆرتی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی دەربڕیووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هیچ هەنگاوێکی کرداری نەناوە.

 

بەپێی دوو بەڵگەنامە کە دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، یەکێکیان دۆکۆمێنتێکی وەزارەتی ناوخۆیە بەرواری ٢٠١٩/٩/٣ لەسەرە کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاراستەی نوویسنگەی بەڕێوبەرایەتی مەدەنی پاسپۆرت و مانەوە کراوەو، رەزامەندی پێشاندراوە نووسینگەی پاسپۆرت لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلیمانی بکرێتەوە.

 

بەڵگەنامەی دووەمیش دۆکۆمێنتێکی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی یە  ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی گشتی هەرێمی کوردستان کراوەو داوای وەرگرتنی رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت دەکات لە قەزای چەمچەماڵ لەبەر رۆشنایی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق.

 

لە دۆکۆمێنتەکەی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانیدا باس لە گرنگی کردنەوەی ئەو نووسینگەیەو کار ئاسانی بۆ هاوڵاتیانی دەڤەرەکە کراوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌366 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:52:04/11/2019