مووچەی پەرلەمانتارانی عێراق کەم کرایەوە

بەپێی بڕیارێکی نوێی پەرلەمان، مووچەی پەرلەمانتارانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو کەم کرایەوە و پەرلەمانتارێکیش زانیاری لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، دوای دروستبوونی خۆپیشاندانەکان لە عێراق، پەرلەمان بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاران و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقی دا.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی هەروەها رایگەیاندووە، بەپێی بڕیارەکە، مووچەی پەرلەمانتاران بۆ چوار ملیۆن دیناری مانگانە کەم کرایەوە و لەو چوار ملیۆنەش، کرێی خانووی پەرلەمانیان لێ وەردەگیرێ، کە دەگاتە دوو ملیۆن دینار.


PM:04:00:04/11/2019