پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید پلانێکی نوێ دادەنێت و دەیەوێت بەیڵ لە یانەکەی دووربخاتەوەو ستەرلینگ بۆ یانەکەی بگوازێتەوە.
تۆری هەواڵی سکای سپۆرت ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، سەرۆکی ریاڵ مەدرید ئامادەیی نیشانداوە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ و گاریس بەیڵ بە رەحیم ستەرلینگی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی مانچستەرسیتی بدات.
هەروەها نوێنەری هەردوولا کۆبوونەوەیان لەسەر ئەو گرێبەستە کردووە بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوون بەرێکەوتن و چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر مان سیتی رازی ببێت، ئەو گرێبەستە سەربگرێت.
بەیڵ ئێستا حەز دەکات یانەکەی جێبهێڵێت ، بەڵام مانچستەرسیتی ئامادە نیە بە هیچ نرخێک رەحیم ستەرلینگ بفرۆشێت.