به‌شیر حه‌داد: گۆڕانكاری گه‌وره له عێراق روو ده‌دات
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گۆڕانکاری گەورە لە عێراق ڕوو دەدەن".
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت" ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانه‌كانی عێراق توندتربوون و ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆزتر كردووه".
هەروەها دەشڵێت: كە خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به سیاسی كراون و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا عێراق گۆڕانكاری گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، به‌ڵام دیار نیە ئه‌و گۆڕانكارییانه به چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌بن.
بەشیر حه‌داد هیواشی خواست، هه‌ر گۆڕانێك له عێراق روو بدات، به كه‌مترین زیان یه‌كلایی ببێته‌وه.
PM:09:48:04/11/2019