ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ تەلەفزیۆنی عێراقی بڵاویكردەوە كە خۆپیشاندەران پردی ئەحراریان تێپەڕاندووە و ئاگریان لە ریستۆرانتی بەعلبەك بەرداوە.
هێزە ئەمنیەكانی عێراق كۆنتڕۆڵی پردی ئەحراریان لە شاری بەغداد كرد و بە بەربەستی كۆنكرێتی رێگەكەیان داخست.
ئاژانسی سپوتنیكی روسی بڵاویكردەوە، پردی ئەحرار، لە ناوەراستی شاری بەغدا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كۆنترۆڵكرا، پاش ئەوەی هێزە ئەمنیەكان لەو ناوچەیە پاشەكشەیان كرد، لە ئێستاشدا خۆپیشاندەران بەرەو نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرێدەكەن.
هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندەرەکان نه‌یانتوانی له‌ڕێگه‌ی پردی كۆمارییه‌وه بگه‌نه ناوچه‌ی سه‌وز، خۆپیشانده‌رانی به‌غدا رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كانیان گۆڕی و گه‌یشتنه ناوچه‌ی عه‌لاوی.
هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆمبی ده‌نگی و بۆمبی گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران له ناوچه‌ی عه‌لاوی و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
هەر ئێوارەی ئەمڕۆش دۆخی به‌غدا ئاڵۆزی زیاتری لێکەوتەوە و له نزیك پردی ئه‌حراری به‌غدای پایته‌خت ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌بیسترا و بەگوێرەی زانیاریەکان بەهۆی تەقەکانەوە چوار کەس کوژراون و 15ی دیکەش بریندار ببوون.