بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی عێراق دوای خۆپیشاندانەکانی دوێنێ دووشەممە به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له به‌غدای پایته‌خت راگیرا.
میدیاکانی عێراق ئاماژەشیان بەوەکرد" كه هێزه ئه‌منییه‌كان رێگرییان له خۆپیشانده‌ران كرد كه بچنه بینای ته‌له‌فزیۆن له به‌غدا".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە دۆخی به‌غدا ئاڵۆزی زیاتری لێکەوتەوە و له نزیك پردی ئه‌حراری به‌غدای پایته‌خت ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌بیسترا و بەگوێرەی زانیاریەکان بەهۆی تەقەکانەوە چوار کەس کوژراون و 15ی دیکەش بریندار ببوون.
سەرەتای ئەم مانگە خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان لە ژمارەیەك شاری عیراق دەستی پێكرد و خۆپیشاندەران داوای ئەنجامدانی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی خزمەتگوزاری و هەلی كاریان دەكرد و دواتر داواكارییەكەیان گۆڕا بۆ گۆڕینی حکومەتی عیراق.