ئەمڕۆسێ شەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەکان ڕاگەیەنرا کە دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێکی نوێیان تۆمارکرد.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٢٥٠ دینار، دوێنێ دووشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١ هەزار دینار بوو.
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤ هەزارو ٣٠٠ دینار.
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە١٥٤ هەزارو ٥٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١٠٠٠ هەزار دینار، دوێنێ دووشەممە نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١ هەزارو ١٠٠ دینار بوو.
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٥٥٠ دینار.