32 رۆژى تر یەکێتى کۆنگرە دەبەستێت

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند" بڕیارە یەكێتی ٧/١٢/٢٠١٩ كۆنگرەی چوارەمی ببەستێت‌و لەو بارەیەشەوە ئامادەكارییەكان بەردەوامن".

 

سەرچاوەکە دەشڵێت: هیچ ئەگەرێك نیە بۆ دواخستنی كۆنگرە،  ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان تەواو ئامادەکارى كردووە، هەروەها بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی چەندین پرۆژە‌و پێشنیار هەن، بەتایبەت بۆ پۆستی سكرتێر، باس لە سیستمی هاوسەرۆكایەتی یاخود لابردنی سكرتێر‌و دانانی سەرۆك دەكرێت.

 

دوایین كۆنگرەی یەكێتی لە ساڵی ٢٠١٠ بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی بەسترا‌و پێنج ساڵە كۆنگرە لە وادەی خۆی دواكەوتووە.

 

هاوکات ئەمەش لەكاتێكدایە ئێستا كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی بە كەسی یەكەمی ئەو حزبە دادەنرێت‌ و مومارەسەی دەسەڵاتەكانی سكرتێر دەكات.



AM:11:11:05/11/2019