وێنە.. جیهان هاشم بەشداری خۆپیشاندانەکانی بەغدا دەکات

خانمە ئارایشتکار و ناسراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، جیهان هاشم لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەی خۆی بە ستایلیکی جیاواز بڵاوکردەوە.

 

جیهان هاشم لەواڵی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت جیهان بەشداری خۆپیشاندانەکەی بەغدادای کردووە بە ئاڵایەکی عێراقەوە، ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانە گەنجەکانی.

 

جیهان هاشم یەکێکە لەو خانمە مەیکئەپیست و چالاکانەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری لە کورد و عەرەب هەیە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.

 

جیهان هاشم كە خەڵكی خانەقینە، ساڵی 1989 لەدایك بووە و لەنێوان كوردستان و ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەو كچە لەڕێی ڤیدیۆكانیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام توانی سەدان هەزار هەوادار بۆ خۆی كۆبكاتەوە. دوو جاری دەیکە هاوسەرگیری کردووە، لە هاسەری یەکەمی خاوەنی کچێکە، بەڵام دوای مانگێک لە دەسگیرانداری لەسیراج جەباری هاوسەری  جیابووەوە.

 


AM:11:45:05/11/2019