رۆحانی پابەندییەكانی بە رێكەوتنە ئەتۆمیەكە كەمتر دەكاتەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە سەرۆك كۆماری ئێران لە نوێترین وتاریدا ئاشكرایكرد لە سبەینێوە چوارشەممە ٦ی تشرینی دووەم پابەندییەكانی بە رێكەوتنە ئەتۆمیەكەوە كەمتر دەكاتەوە.

 

حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێرانی لەوتارێکدا بە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند" ئاژانسی وزەی ئەتۆمی وڵاتەكەی راسپاردووە كە لە سبەینێوە گاز بدەن بە سەنتەر فیوچەكانی سەنتەری ئەتۆمی فۆردۆ، هەركاتێك لایەنی بەرامبەر هەنگاوێك بێتە پێشەوە ئێرانیش لەم هەنگاوە پاشگەز دەبێتەوە".

 

ساڵی ٢٠١٥ كۆماری ئیسلامی ئێران رێكەوتنێكی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی (ئەمریكا، روسیا، چین، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا) واژۆكرد، كە دواتر ئەمریكا لە رێكەوتنەكە كشایەوە.

 

بەپێی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ کۆماری ئیسلامی ئێران رێگەپێدراوە تائاستێکی دیاریکراو لە یۆرانیۆم کە بڕەکەی لە ٣٠٠ کیلۆگرام و ئاوی قورس کەبڕەکەی لە ١٣٠ تۆن زیاتر نەبێت بەرهەم بهێنێت، بەڵام دوای ئەوەی ئەمریکا کشایەوە تارانیش پابەندبونی بە رێککەوتنامەکە کەمکردەوە و دەستی بە پیتاندی یۆرانیۆم کردەووە. 

 


PM:01:58:05/11/2019