نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌م بارودۆخه‌دا یه‌كهه‌ڵوێست بێت
پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌کەی ئاشكرا كرد.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان هه‌بوو به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌و هێزانه‌ی له په‌رله‌مان كورسییان هه‌یه بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخی عێراق. هه‌مووان هاوڕابوون پاڵپشتی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن له دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی و شه‌فافییه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی".
هه‌روه‌ها وتی "هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌م بارودۆخه‌دا یه‌كهه‌ڵوێست بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین یارمه‌تی عێراق و هاووڵاتیانی عێراق بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نه‌هامه‌تییانه ده‌ربچن، پاڵپشتیی هه‌وڵه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین و هیوادارین به زوویی جێبه‌جێ بكرێت".
نێچیرڤان بارزانی وتیشی "مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسكراوه و باس له رۆڵی لایه‌نه‌كان له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كرا، ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه پاڵپشتیی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ن بۆ باشكردنی بارودۆخی عێراق ده‌گیرێته‌به‌ر، به‌ڵام هه‌مووان پێیانوایه له دۆخێكی ئارام‌دا گۆڕانكاریی ده‌ستووریی بكرێت و هه‌رچییه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی گه‌لانی عێراق بێت هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی ده‌كات".
ئەوەشی ئاشکراکرد حکوومەتی هەرێم لیژنەیەکی داناوە بۆ پرسی دەستوور، بە سەرۆکایەتی وەزیری داد و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و بەشداریی سەرۆک کۆمار. ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێت کاریگەری لەسەر ئێمەش دەبێت، ئێمە پشتگیریی لە هەموو چاکسازییەک دەکەین کە لە عێراق ئەنجام بدرێت. ئەوەشی دووپاتکردەوە کە کێشەکانی عێراق بەم کابینەیە بەند نییە، بەڵکو کێشەکان بۆ پێشتریش دەگەڕێننەوە. لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی هەرێم وتیشی "دڵنیاتان دەکەمەوە کێشەیەکی گەورە لە نێوان هێزە سیاسییەکان بە تایبەت پارتی و یەکێتی نییە، ئەوانەشی هەن، بە دیالۆگ چارەسەر دەکرێن و لەسەر داوای ئێمە سەرۆک کۆمار ئامادە بوو و باسی لە دۆخی ئێستای عێراق کرد. ئاماژەی بەوەشدا، مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، بە تایبەت مەترسییەکانی داعش، مەرجی پاراستنی کوردستان یەک دەنگیی و یەک هەڵوێستیە.
لەبارەی پەیوەندی هەرێم و تورکیا رایگەیاند، تورکیا دراوسێی ئێمەیە و هیچ گۆڕانکارییەک لەو پەیوەندییە نەبووە. ئاماژەی بەوەشدا، هەرێمی کوردستان هەموو هاوکارییەکی بەغدا دەکات تاوەکو لەم دۆخەی ئێستای رزگاری بێت، بەڵام ئێمە تەواو پێمان وایە، خەڵکی عێراق شایەنی ژیانێکی باشترن.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "بڕوا ناکەم کەس لە عێراق بیەوێت دەستکەوتەکانی هەرێم کەم بکاتەوە چونکە ئەگەر ئامانج لە هەموارکردنی دەستوور، بەهێزکردنی عێراق بێت، ئەوا پێشێلکردنی مافەکانی کورد، کاریگەری لەسەر ئەو بەهێزییە دەبێت، ئاماژە بەوەشدا، جاران هەندێک پارتی سیاسی بە دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان خەڵکیان دەهێنایە سەر شەقام، بەڵام ئەمڕۆ ئەمە نەماوە، خەڵک داوای خزمەگوزاریی و کارەبا و ئاو دەکات".
PM:03:49:05/11/2019