نەتەوە یەكگرتووەكان مەترسی خۆی لە بەردەوامی توندوتیژییەكان ڕادەگەیەنێت

نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە پەیامێكی بڵاوكردوەتەوە مەترسی خۆی لە بەردەوامی توندوتیژییەكان و خوێنڕشتن ڕادەگەیەنێت.

جینین ‌هینیس بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەگرتووەكان لە عێراق رایگەیاندوە، مەترسی خۆیان لە بەردەوامی توندوتیژییەكان و خوێن ڕشتن لە عێراق و هەوڵی بێدەنگردنی گەلی عێراق رادەگەیەنن و ناكرێت پەیامەكانی خەڵك بە شێوەیەكی نەگونجا و هەڵە وەڵام بدرێتەوە.

دەشڵێت، توندوتێژی تەنها توندوتیژی لێ بەرهەم دێتەوەو پێویست دەكات خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز پارێزگارییان لێبكرێت.

تیمی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی 12 رۆژی رابردوودا، لە خۆپیشاندانەكانی عێراق 77 كەس كوژراون و هەزارانی دیكەش برینداربوون.


PM:07:35:05/11/2019