" قاسمی سلێمانی بڕیاری راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێتی دەرکردووە"

فه‌رمانی بڕینی ئینته‌رنێت سسەرلەنوێ له‌ عێراق راستەخۆ له‌لایه‌ن قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانه‌وه بووە، وەک میدیایەکی عەرەبی " سونی" بڵاویکردۆتەوە.


لاپه‌ڕه‌ی حه‌ده‌سی عێراقی  كه‌ ماڵپەڕێکی " سونی" یە، بڵاویکردەوە، ئه‌و فه‌رمانه‌ی سەرلەنوێ بۆ بڕینی ته‌واوی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ عێراقدا به‌سه‌ر كۆمپانیاكاندا سه‌پێنراوه‌، راسته‌وخۆ له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ركراوهو، حکومەتی عێراق هیچ پەیوەندیەکی بەو فەرامانەوە نییە".


ئەو میدیایە ئەوەش دەخاتەروو‌ "دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غدا له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، قاسم سوله‌یمانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانی عێراق سه‌ركوت بكات".


شەوی رابردوو دەرەگانێک بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران سوود لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەرنەگرن، جارێکی دی هێلەکانی ئینتەرنێتیان بڕیووە.
 


ئه‌م بابه‌ته ‌1116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:36:05/11/2019