وێنە.. هەواڵ عوسمان: چاوەڕێی کەوتنی من مەکەن

هەواڵ عوسمانی ئەکتەر و هاوسەری هونەرمەندی کۆچکردوو پشتیوان بەدەوی، لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوەو پۆستێکیشی لەگەڵ دەکات.

 
هەواڵ عوسمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی نوێی خۆی نووسیوویەتی" چاوەڕێی کەوتنی من مەکەن .. دەرسێکم وەرگرت لە ژیان مەگەر خوای گەورە بمخات".

 
هەواڵ عوسمان لەماوەی رابردوودا بە کۆچکردنی هاوسەرە هونەرمەندەکەی پشتیوان بەدەوی کۆستێکی گەورەی کەوت، بەڵام خۆڕاگرانە رووبەرووی ئەو واقیعە بۆتەوە ریتمی ژیانی خۆی و مناڵەکانی بە باشی بەڕێوە دەبات.


ھەواڵ عوسمان، خوشكی هونەرمەند بەیان عوسمانە و زیاتر بە كارەكتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەركردووە، ھاوسەری كۆچكردوو (پشتیوان بەدەوی)ی ھونەرمەندە.

 


PM:09:17:05/11/2019