وەزیری پەیوەندییەکان عێراق هۆکاری راگرتنی هێلی ئینتەرنێت ئاشکرا دەکات

وەزیری پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق، نەعیم روبەیعی، لەسەر بڕینی ئینتەرنێت هاتە دەنگ  کە لە هەموو عێراق بڕدراوە، جگە لە هەرێمی کوردستان نەبێت.

 
نەعیم روبەیعی وەزیری پەیوەندیەکانی عێراق لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت، بە فەرمانی دەسەڵاتی باڵا ئەنجامدراوەو مەبەستیش لێی پاراستنی ئاسایشی گشتی یە".

 
ئەمڕۆ سێ شەممە سەرلەنوێ هێڵی ئینتەرنێت بڕدرایەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندانەکان بەغداو باشووری عێراق مانگی تێپەڕ کرد.

 
روانگەی " نێتبلوکس " بڵاویکردەوە، کە چاودێری ئینتەرنێت دەکات، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بڕانی ئینتەرنێت لەبەغدا گەورەترین بڕانە کە ئەمان تۆماریان کردبێت.

 
رژێمەکانی ناوچەکە بۆ بەرگرتن لەو خۆپیشاندانانەی رووبەرووی رژێمەکانیان دەبێتەوە، یەکەم هەنگاو ئینتەرنێت دەبڕن، چونکە ئینتەرنێت و بەتایبەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جگە لە پێدانی زانیاری و هەواڵ و ئامڕازێکە بۆ رێکخستن و ئیدارەدانی خۆپیشاندانەکان.




PM:10:04:05/11/2019