ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە درێژەی بە ئەنجامە خراپەکانیدا


دوای دۆڕانەکەی دژی لیڤانتی، یانەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە گروپی شەشەم رووبەڕووی یانەی سلاڤیا براگی چیکی بووەوەو لە ئەنجامدا نەیتوانی یاریەکەی لێ بباتەوەو درێژەی بەئەنجامە خراپەکانیدا.
بەرشەلۆنە یاریەکەی لە یاریگای خۆی ئەنجامداو باشتر دەبینراو چەند جارێک لە لایەن میسیەوە مەترسی درووست دەکرد، بەڵام تا کۆتایی لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوو، گۆڵچی یانەی براگ رێگری لە گشت هێرشەکانی یانەی بەرشەلۆنە کردو نەیهێشت تۆڕی گۆڵەکەی بهەژێنرێت.
یانەی بەرشەلۆنە سەرەڕای ئەم یەکسانبوونە ٨ خاڵی هەیەو یەکەمی کۆمەڵەکەیەتی و براگ بە ٢ خاڵ لە کۆتایی دێت.
 

 

 



PM:11:04:05/11/2019