وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە تیوتێکیدا دەڵێت" عێراق و لوبنان شایتەی ئەوەن خۆیان كاروباری وڵاتەكانیان بەبێ دەستوەردانی ئێران بەڕێوەبەرن".
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری فەڕمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "تیوتەر" ڕایگەیاند" هەردوو گەلی عێراق و لوبنان دەیانەوێت وڵاتەكانیان بگەڕێننەوە بۆ خۆیان. ئەوان زانیویانە كە بەرزترین هەناردەی ئێران بۆ وڵاتەكانیان گەندەڵییە لەژێر پەردەی شۆڕشدا".
پۆمپیۆ لە تیوتەکەیدا جەختیشیکردەوە: عێراق و لوبنان شایتەی ئەوەن خۆیان كاروباری وڵاتەكانیان بەبێ دەستوەردانی ئێران بەڕێوەبەرن.