لەبارەی ڕۆژێک پشووەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، بڕیار بوو ڕۆژی یەک شەممە لە هەرێمی کوردستان بکرێتە پشووی فەڕمی، بەڵام سەبارەت بەو ڕۆژە وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت" .ئەو پشوە خراوەتە رۆژی شەممە کە رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە و رۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمییە".

 

لەبارەی بڵاوبونەوەی دەنگۆی دواخستنی پشوەکە بۆ رۆژی یەکشەممە، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بڕیاری فەرمی حکومەت دیاریکردنی رۆژی شەممەیە وەک پشووی فەرمی و ئەوەش کەوتراوە قسەی حکومەت نەبووە".

 

بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵانە لە رۆژی 12ی ربیع الاول، لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی فەرمی بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 
 

 


PM:04:06:06/11/2019