نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ نرخی نەوتی خاوی برێنت 36 سەنت دابەزیوە لە دوایین مامەڵەدا بە 62.60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %0.6 دابەزینی بەخۆوە بینیووە.

 

هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 29 سەنت دابەزیوە و بە 56.94 دۆلار بۆ هەر بەمیلێک مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی 0.5%  دابەزینی بەخۆوە بینیووە. 

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕاشیگەیاندووە: به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت و نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكاو چین له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی شه‌ڕی بازرگانی نێوانیان، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی تۆمارکردووە.

 
گرژی و ئاڵۆزیەكانی رۆژهەڵاتی نێوەند بە گشتی و ناكۆكیە بازرگانیەكانی ئەمریكا-چین، كارگەرییەکی بەرچاویان هەیە لە هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا. 
 
 


PM:04:18:06/11/2019