شاسوار عەبدولواحید تەحەدای حکومەت و بەرپرسانی هەرێم دەکات


سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمڕۆ چوار شەممە ٦ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند" لە بری ئەوەی ماڵێک پێنج هەزار دیناری لێ وەربگیرێت لە بری خۆڵ فڕێدان، ئەوا تەحەدای حکومەت دەکەین کە ڕێمان بدەن کۆمپانیایەکی پرۆفیشناڵی تایبەتمەند بانگهێشتی کوردستان بکەین و خۆڵی ماڵان کۆبکاتەوە و پرۆژەی ریسایکلین لە شارەکانی هەرێم دروست بکات".


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" لە پۆستێکیدا نوسیوێتی و دەڵێت" لەبری ئەوەی ماڵێک پێنج هەزار دیناری لێ وەربگیرێت لەبری خۆڵ فڕێدان، ئەوا تەحەدای حکومەت دەکەین کە ڕێمان بدەن کۆمپانیایەکی پرۆفیشناڵی تایبەتمەند بانگهێشتی کوردستان بکەین و خۆڵی ماڵان کۆبکاتەوە و پرۆژەی ریسایکلین لە شارەکانی هەرێم دروست بکات، دوور لە دزی و شەریکایەتی بەرپرس".


لە بۆستەکەیدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەشڵێت" دور لە دزی و شەریکایەتی بەرپرس و لە بری ئەوەی پارە لە هاوڵاتییان وەربگرێت،ئەوا مانگانە بڕی پێنج هەزار (٥،٠٠٠) دینار دەداتە هەر خاوەن ماڵێک لە بری وەرگرتنی خۆڵ و خاشاکی ئەو ماڵە، بەس بەو مەرجەی جۆری جیاوازی خۆڵەکان بکەنە ناو سەتڵی جیاواز کە بۆیان دابیندەکرێت، بەمە دەڵێت حوکمڕانی و ئیدارەدانی وڵات، نەک بەوەی ئێوە. بە راستی شەرمە بەسە وا دەکەن لەم میلەتە.


شاسوار عبدولواحید وتیشی" بۆ خاتری خواکەس هەیە نەزانێت ئێستا لە دونیادا خۆڵ پارە دەکات، نەک پارە لە خەڵک وەربگریت؟ کەس هەیە نەزانێت کە لە ئەوروپا لە بری شوشەیەک چەند سەنتێکت دەدەنەوە؟ نازانم ئەم میلەتە چ تاوانێکیان ئەنجام داوە، تا وا توشیان بوە بو توشی ئەم فاشیلانەوە؟". 




PM:07:49:06/11/2019