چوار خوشک‌و برا خۆیان دەکوژن



میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە هێزە ئەمنیەکانی ئیستانبوڵ، چوار خوشک و برا بە مردوی لە ماڵەکەی خۆیان دۆزیەوە. 

 

 
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، پۆلیسی ئیستانبوڵ ئاشکرای کرد، روداوەکە لە ناوچەی فاتیح لە ئیستنابوڵ رویداوە، و ئەو خێزانە بەهۆکاری قەرزاری خۆیان کۆمەڵکوژ کردوە، کە دوو براو دوو خوشک بوون، بچوکترینی ئەو خوشک و برایانە 48 ساڵە و گەورەترینیشیان 60 ساڵە.

 


ئەو میدیانە باس لەوە دەکەین، ئەو خێزانە نامەیەکی بۆ دراوسێکەیان بەجێ هێشتوە کە نوسراوە" ئاگاداربە مادەی ژەهر بوونی هەیە، مەیە ژورەوە، تەلەفۆن بۆ پۆلیس بکە".

 
دراوسێکانی ئەو خێزانە رایانگەیاندووە، ئەو چوار خوشک و برایە بەدەست قەرزاری و کەمدەرامەتیەوە ناڵاندویانە.

 


PM:08:49:06/11/2019