لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ریاڵ مەدرید گەورەترین بردنەوەی لەم وەرزە تۆمارکردو توانی ٦-٠ لەیانەی گالاتا سەرای تورکی بباتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانە تورکیەکەی کردو توانی ٦-٠ یاریەکە لێ بباتەوە کە ئەمە گەورەترین بردنەوەی یانەی شاهانەیە لەم وەرزە.
گۆڵەکان رۆدریگۆ سێ گۆڵ و بنزیمە دوو گۆڵ و رامۆس گۆڵەکەی تری بە پەنالتی کرد.
یانەی ریاڵ مەدرید خاوەنی ٧ خاڵەو دووەمی گروپەکەیەتی.
لە یاریەکی تری ئەم گروپە پاریس سانجێرمان توانی ١-٠ لە کلۆب بروج بباتەوەو بۆ قۆناغی داهاتوو سەربکەوێت.