جەیمس جێفری سەردانی تورکیا دەکات

جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش سەردانی ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ دەکات و بەرپرسانی باڵای تورکیا و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆدەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، 8و 9ی تشرینی دووەمی 2019 جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا سەردانی ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ دەکات.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە جەیمس جێفری 8ی مانگ دەچێتە ئەنقەرەو لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی تورکیا کۆدەبێتەوە، 9ی مانگیش دەچێتە ئیستەنبووڵ و لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆدەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت باڵیۆز جێفری بۆ تاوتوێکردنی نیگەرانییە هاوبەشەکان، لەنێویاندا دۆخی ئێستای باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و جێبەجێکردنی پڕۆژەی 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سووریا و بەردەوامبون لە شەڕی دژی داعش دەچێتە تورکیا. 


ئه‌م بابه‌ته ‌412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:35:07/11/2019