ڕونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سكوڵەر شیپی (زمالە) ووڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: پرسیارێكی زۆرم بۆ هاتووە بە تایبەتی لە یەكەمەكانەوە لەسەر نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۸٥۸۲ لە ۲۷ـ۱٠ـ۲٠۱۹ تایبەت بە ڕاگرتنی كاتیی پێدانی مۆڵەتی خوێندن تا دەركردنی ڕێنمایی نوێ بۆ ڕێكخستنەوەی.

ئەوەشی خستەروو: ئەم بابەتە دوێنێ چوار شەممە بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ دیوان ژمارە ۹۳۸۸ لە ڕۆژی ٦ـ۱۱ـ۲٠۱۹ ڕێكخراوەتەوە كە ئەم ڕاگرتنە مۆڵەتی خوێندن لە ناو زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و سكوڵەرشیپی (زمالە) ووڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە و ئەو مۆڵەتانە بەدەركراون لە ڕاگرتن وبەردەوام دەبن بە مەرجێك بە گوێرەی یاسا وپێوەرە كارپێكراوەكان بن.


AM:11:28:07/11/2019