عێراق...فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو بەرپرسی باڵا دەرچوو

دەستەی نەزاهەی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشوی بەسرە و بابل دەركرد و قەدەغەی گەشتكردنیشی بۆ دەرەوەی وڵات بەسەریاندا سەپاند.

دادگای لێكۆڵینەوەی سەر بە دەستەی نەزاهەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ هەردوو پارێزگاری پێشوی بەسرە و بابل دەركرد.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەوەی ماجد نەسراوی، پارێزگاری پێشوی بەسرە و ژمارەیەك بەرپرس و سەرۆكی دیوانی پارێزگەكە بە گەندەڵی تۆمەتباركراون، ئەمڕۆش فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو بەرپرسانە دەرچوە.

هاوكات دەستەی نەزاهەی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشوی بابل دەركرد و قەدەغەی گەشتكردنی بۆ دەرەوەی وڵات بەسەردا سەپاند.

رۆژی پێنج ئەم مانگەش، فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەرد وەزیری پێشوتری تەندروستی و گواستنەوەی عێراق بە هەمان تۆمەت لەلایەن دەستكەوە دەرچوە و ئەنجومەنی باڵای دادوەریش رایگەیاندوە، هەر پەرلەمانتارێك بە گەندەڵی تێوەگلابێت، هێزە ئەمنییەكان دەتوانن دەستگیریان بكەن.

PM:01:36:07/11/2019