بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: توركیا بۆ شاردنەوەی تاوانەكانی 30 ملیۆن یۆرۆی داوەتە ڕێكخراوی قەدەغەی چەكی كیمیایی

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە "توركیا بۆ شاردنەوەی تاوانەكانی 30 ملیۆن یۆرۆی داوەتە ڕێكخراوی قەدەغەی چەكی كیمیایی".

لەو ڕاگەیەندراوەدا كە ئاڕاستەی ڕای گشتی كراوە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە "توركیا سەرەڕای پێشێلی مافی هاوڵاتیانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بەڵكو پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەكانیشی كردوە هەروەك ئەو تاوانانەی لە عەفرین ئەنجامیدا و دواتریش لە سەرێكانی و گرێسپی دووبارەی كردوە".

ئەوەش هاتووە "لێرەوە بانگ لە هەموو ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی تایبەتمەند دەكەین بەتایبەت ڕێكخراوی قەدەغەی چەكی كیمیایی و بایلۆجی كە هەڵوێستیان هەبێت و لێكۆڵینەوە لە بەڵگەكان بكەن".

ئاماژە بەوەش كراوە "توركیا هەوڵدەدات تاوانەكەی بشارێتەوە و ڕێگری بكات لە پێكهێنانی لیژنەیەك لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ئەویش بە پێدانی 30 هەزار یۆرۆ بە ڕێكخراوی قەدەغەی چەكی كیمیایی لە ڕۆژی 17ی ئۆكتۆبەر كە هەمان ئەو ڕۆژەیە تیایدا توركیا چەكی فۆسفۆڕی بەكارهێنا".


PM:02:00:07/11/2019