ترەمپ و ئەردۆغان كۆدەبنەوە

ئەردۆغان دەچێتە ئەمریكا و لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە دەشڵێت " هێزەكانی یەپەگە هێشتا لەسەر سنوورەكان ماون".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند "بۆ تاوتوێكردنی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر باكووری رۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە واشنتن كۆدەبێتەوە".

ئەردۆغان دووپاتیكردەوە "سەرەڕای رێككەوتنیان لەگەڵ ئەمەریكا كەچی هێزەكانی یەپەگە هێشتا لەسەر سنوورەكان ماون".

ئەم لێدوانەی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ لە تویتێكدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە كۆشكی سپی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە.

ئەگەرچی ئاگربەست و رێككەوتن لە نێوان ئەمەریكا و توركیا، دواتر رووسیا و توركیا كرا، بەڵام هێشتا جەنگ لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌270 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:09:07/11/2019