سەرەڕای تۆمارکردنی زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ لەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا، بەڵام ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت و یانەکەی دووریناخاتەوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویانکردەوە، ئەو راهێنەرە لە لایەن ژوری جلگۆڕین و ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەوە پشتگیری دەکرێت و رێگە نادەن لە پۆستەکەی لاببرێت.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکان، ئەو راهێنەرە متمانەی بە خۆی هەیە گۆڕانکاری لە یانەکەدا بکات وئەنجامەکان باشتر بکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی چەندین یاریزانی باشی لە بەردەستدایە، بەڵام نەیتوانیوە دڵی هاندەرانی بەرشەلۆنە لە خۆی رازی بکات.