مەزڵوم کوبانێ هۆشداری دەدات

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزڵوم کوبانێ هۆشداری دەدات لە گۆڕینی دیموگرافی ئەو ناوچانەی لەلایە سووپای تورکیاوە داگیرکراوە.

 

لە نوێترین تویتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مەزلوم کوبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، هۆشداری دەدات بە ئەمەریکا و روسیا و ئاگاداریان دەکاتەوە لە هەڵمەتی گۆڕینی دیموگرافی کە تورکیا دەستیپێکردووە لە سەری کانێ و گرێ سپی.

 

هەروەها داوا لە پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و وەزیری دەرەوە پۆمپیۆ دەکات پابەند بن بەو بەڵێنەی رایانگەیاندووە لەسەر رێگانەدان بۆ گۆڕینی دیموگرافی و دەڵێت" بەدوای ئەو کەسانەدا بچن کە دەگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی سووپای تورکیایان تیایە کە رووبەرووی فشارو رفاندن نەبنەوە".

 

ئەمەریکاو روسیا لە رێکەوتنیان لەگەڵ تورکیا بەو وڵاتەیان راگەیاندووە کە نابێت گۆڕانکاری دیموگرافی بکرێت لەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامیەکانەوە داگیرکراون.
 

 


PM:08:48:07/11/2019