کوڕێکی گەنجی هونەرمەندێکی گەورە کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ ی تشرینی دووەم، کوڕی هونەرمەندی گەورەی عەرەب، ئەحمەد زەكی کەناوی " هەسیمە " لە تەمەنی 35 ساڵیدا بە مردوویی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە.


پۆلیسی وڵاتی میسر، رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی هەیسەمیان لە ماڵی خۆیدا لە دەوروبەری ناوچەی شێخ زاید لە پارێزگای گیزە دۆزیوەتەوە"
پۆلیسی ئەو وڵاتە ئاشکرای دەکەن کە پزیشکی دادوەریەوە وەریانگرتووە، هەیسەم، تووشی دابەزینێكی گەورەی پەستانی خوێن بووە.


هەیسەم هاوسەرگیری نەكردووەو، كوڕی ئەحمەد زەكی هونەرمەندی ناوداری میسری و خانمە هونەرمەندی هالە فوئاد بوو، یەكەم كاری هونەری لەگەڵ ئەحمەد زەكیی باوكیدا لە فیلمێك بوو لەسەر ژیانی عەبدولحەلیم حافز لە ساڵی 2006.


هالە فوئادی دایكی هەیسەم لە هەمان تەمەنی 35 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

 




PM:09:33:07/11/2019