پنتاگۆن: ئەمریکا نەوتى سووریا نادزێت

وتەبێژى پنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەمریکا نەوتى سوریا نادزێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە داهاتى نەوتى کێڵگەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" دەبێت".

 

جوناتن هوفمان، وتەبێژى پنتاگۆن لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد" هیچ سوودێکى ئەو کارە بۆ ئەمریکا نابێت، بەڵکو داهات و سودى دەرهێنانى نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هەسەدە، کە لەگەڵ وڵاتانى ڕۆژئاوا دژى داعش جەنگاون".

 

وتەبێژى پنتاگۆن جەختیشیکردەوە، ئەوان هەوڵدەدەن ڕێگرى بکەن لەوەى داعش دەستى بگات بە بیرە نەوتەکان.

لە سەرەتایی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ ھێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كشانەوە. دواتر ئەمەریكا بڕیاریدا بەشێك لە ھێزەكانی بمێننەوە، بۆیە ھێزەكانیان رەوانەی ھەندێك كێڵگە نەوتییەكانی رۆژئاوای كوردستان كردەوە.



AM:09:37:08/11/2019