لە هەولێر گەنجێك كوژار و دوانیش بریندار بوون

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە شاری هەولێر گەنجێک کوژراو دوانیش بریندار بوو".

 

رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت" شەوی ڕابردوو لە شەقامی ٦٠مەتری لە شاری هەولێر، بەهۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە سێ هاوڵاتی بوونە قوربانی، یەكێكیان بەناوی كارزان تەها كە تەمەنی  ٣٦ ساڵە کوژراوە، دوو كەسی دیكەش بەهۆی ئەو ڕووداوەوە بریندار بوون، كە پەیوەندیان بە كێشەكەوە نەبووە".

 

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو:  بكوژەكە ناسراوە و دوای ڕووداوەكە هەڵهاتووە، لەئیستادا تیمەکانمان سەرقاڵی دەستگیركردنی بکوژەکەیە. 



AM:11:58:08/11/2019