نوێنەری سیستانی: نابێت هەلی چاكسازی لەدەستبدرێت

عەبدولمەهدی كەربەلایی، نوێنەری عەلی سیستانی رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانەكان ئازایەتی عێراقییەكانی ئاشكراكرد و نابێت هەلی چاكسازی لەدەستبدرێت.

نوێنەری عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق لە وتاری هەینیدا وتی، نابێت هەلی چاكسازی لەدەستبدرێت و پرۆسەكە پشتگوێ بخرێت.

هۆشداریشیدا لەوەی دۆخی ئێستا بقۆزرێتەوە لەلایەن هێزی ناوخۆیی و دەرەكییەوە بۆ زیانگەیاندن بە عێراق، دەشڵێت: خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافی هەر هاوڵاتییەكی عێراقییە و هیچ كەسێك ناتوانێت رێگریی لە خەڵك بكات لەو بارەیەوە.

هەروەها بەرپرسیارێتی بەكارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران خستە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكان.

جەختیشیكردەوە، هەلێكی دەگمەن لەبەردەم سیاسییەكاندایە بۆ جێبەجێكردنی چاكسازی و پێویستە نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەری كێشەكان دابنرێت

ئه‌م بابه‌ته ‌314 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:47:08/11/2019