رۆدریگۆی بەرازیلی و یاریزانی لاوی یانەی ریاڵ مەدرید، بووە باشترین یاریزانی هەفتەی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
ئەمڕۆ پاش دەنگدان لە سەر چوار یاریزانی پاڵێوراو کە بریتی بوون لە ئەشرەف حەکیمی و رۆدریگۆو ناڤاس و مین سۆن، بە زۆرترین دەنگ رۆدریگۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید خەڵاتی باشترینی پێدراو بەسەر هەموان سەرکەوت.
رۆدریگۆ لە ٩٠ خولەک یاریکردن دژی یانەی گالاتە سەرای تورکی توانی سێ گۆڵ بکات و دوو گۆڵیشی درووستکرد.