به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" لە تیوتێکیدا دەڵێت" لە ئەنجامی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ له لایه‌ن سوپای توركیاوه، له دێریك - مالكییه‌ی باكووری ڕۆژهەڵاتی وڵات گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٠ خۆپیشانده‌ری كورد بریندار بوون".
مسەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیوتەر" ڕایگەیاند" سەربەخۆبوون گیانی لەدەستدا، گەنجێکی گوندی تەل جەمال بوو، زرێپـۆشێکی تورکیا کردی بە ژێرەوە کاتێک هێزێکی تورکی و ڕووسی بە ناوچەی دێرک هاتوچۆیان دەکرد. ئێمە تورکیا بەرپـرسیار دەکەین کە ئیدیعای ئەوەی دەکرد ناوچەکە بەبێ هێزەکانی سوریای دیموکرات و بە هێزی هاوبەش زیاتر پارێزراوتر دەبێت، بۆیە لەم کوشتنە بەرپـرسیارە".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەینی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له دێرك له دژی هاتنی گه‌ڕێكی هاوبه‌شی سوپای توركیا و رووسیا، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و بەهۆیەوە گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوکات بەردبارانکردنی هێزە هاوبەشەکانی تورکیا و ڕووسیا بەردەوامن و لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا ڤیدیۆکانیان بڵاودەکرێنەوە.