ئەمڕۆ هەینی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە ڕووداوێکی شێلاندا منداڵێكی تەمەن ۳ سێ ساڵ بەناوی "ع. ح. ب" لەڕەگەزی نێر گیانی لەدەستدا".
پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتیشی" باوکی منداڵەكه ویستویەتی ئۆتۆمبیلەکەی لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە پاڕك بكات، بەهۆی بێ ئاگایی شۆفێرەكە كە دەكاتە باوكی منداڵەكە، منداڵەكە دەشێلێو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوه".
سەرچاوەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٢٤ لە یاسایی هاتووچۆ مەلەفی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامەو بەبڕیاری دادەوەر شۆفێرەكە بەكەفالەتی دارایی بەبڕی (٥) پێنج ملیۆن دینار ئازاد كراوەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامە.