سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆی ساز بکات،  لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک چاکسازی رادەگەیەندرێت.

 

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک کۆبێتەوە، لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا یاسای یەكگرتووی خانەنشنینی، یاسای هەڵبژاردنەكان و هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی لێپرسراوان تاووتوێ دەكرێت، هەروەها پەرلەمان دەنگ لەسەر سێیەم پاکێجی چاكسازییەكانی حكومەت دەدات.

 

دەستپێكردنەوەی دانیشتەكانی پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە، لە كۆتایی مانگی رابردوو، پەرلەمان دانیشتنەكەی تا ئاماده‌بوونی عادل عەبدولمەهدی هەڵگرت، سەرۆكی پەرلەمانیش وتی" ئەگەر سەرۆك وەزیران ئامادە نەبێت رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرنە بەر".

 

 

 


 



PM:09:29:08/11/2019