دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبۆنەی يادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دهكات.
ئەمەش دەقی پەیامەکەی بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە..
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد درودی خوای لەسەر بێت، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان و عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم.
هیواخوازم ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ عێراق و ناوچەکە و هەوێنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و کارکردن بۆ باشکتردنی ژیانی هاوڵاتیانی عێراق.
دکتۆر بەشیر حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
هەینی ٨/١١/٢٠١٩