مەزڵووم کۆبانێ: لەدواى ئاگربەستەوە 182 شەڕڤان و دەیان هاوڵاتى شەهیدبوون

ئەمڕۆ هەینی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیوتەر" ڕایگەیاند" لەدوای‌ راگەیاندنی ئاگربەست لە ڕۆژئاوای کوردستان 182 هەڤاڵمان و دەیان هاوڵاتى شەهیدبوون".

 

کۆبانێ لە تیوتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد"  گروپەکانى سەر بە تورکیا، روبەرێکى زیاتریان داگیرکردووە لە باکور و رۆژهەڵاتى سوریا، لەدواى بڕیارى ئاگربەستەوە بەبڕیارى کۆشکى سپى واژۆکرا".

 

جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هەسەدە پابەندی رێککەوتنەکە بووە، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی "خەڵکی خۆمان لەکوژران‌ و ئاوارەبوون".

 

لەدواى ڕێککەوتنى ئاگربەستەوە، هەسەدە چەندینجار تورکیاى بە شکاندنى ئاگربەست تۆمەتبار کردووە و جەختیکردووەتەوە کە ئەو وڵاتە و گروپە هاوپەیمانەکانى بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر هەسەدە.

 
 


PM:11:16:08/11/2019