خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەم هەفتەیە ڕاگەیەنرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران و ئەمڕۆ شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ خشتەیەکی نوێی مووچە ڕاگەیەندرا.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی تشرینی دووەم مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكراوە و ڕۆژی یەك شەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ مووچەی هێزەكانی ٧٠و ٨٠ خەرج دەكرێت".

 

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە و سێ‌ شەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ڕۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەكرێت.

 

سەرچاوەکە ئاشكراشی كرد: ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی شەهیدان دابەش دەكرێت.

 

هەرچەندە بڕیارە لە ٥ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی ٣مانگی ئەمساڵ نادیارە.

 


AM:12:20:09/11/2019