سلێمانییەکانی ناو یەکێتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەباڵاکانی حکومەت لەناو حیزبەکەیاندا نیگەرانن

تا ئێستا یەکلایی کردنەوەی کاندیدەکانی یەکێتی بۆ چەندان پۆستی پشکی ئەو حیزبە لە ناوحکومەتدا کێشەی لەسەرەو، کاندیدکردنی دوو بەربژێر لە یەک پارێزگا بۆ دوو پۆستی هەستیار کێشەی لەناو یەکێتی دروستکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، چەند کادیرێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە خەڵکی سلێمانین نیگەرانن لەسەر کاندیدکردنی دەرباز کۆسرە رەسوڵ  بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، هەروەها ئیسماعیل مەحمود بۆ پۆستی جێگری وەزیری ناوخۆی هەرێم.

دەربارەی نیگەرانییەکانی ژمارەیەک لە کادیرەکانی سلێمانی ناو یەکێتی، " سپی " زانیوویەتی نیگەرانی ئەو کادیرانە لەسەر ئەوەیە کە ئەو دوو پۆستە هەستیارەی کە هەریەک لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئیسماعیل مەحمود کاندیدکراون تا وەریبگرن، ئەو دوو کاندیدە هەردووکیان لەسەر هەولێر هەژمار دەکرێن و، بەو پێیە سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری هیچ پۆستێکی ئەمنی باڵایان نابێت.

تا ئێستا لەناو یەکێتی دا بۆ پۆستی جێگری ئەنجومەنی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم  دوو کاندیدن، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و، خەسرەو گوڵ محەمەد. بۆ پۆستی بریکاری وەزیری ناوخۆش، هەریەک لە لیوا، د، سالار عەبدوڵا عەزیز، لیوا چەتۆ ساڵح، ئیسماعیل مەحمودە.

لیوا د. سالار عەبدولآ خەڵکی سلێمانی یە، چەتۆ ساڵح کەرکوکیەو لە سلێمانی دادەنیشێت، ئیسماعیل مەحمود خەڵکی هەولێرەو لە سلێمانی دادەنیشێت.

دەرباز کۆسرەت خەڵکی هەولێرەو لە سلێمانی دادەنیشێت، خەسرەو گوڵ محەمەد خانەقینیەو لە سلێمانی دادەنیشێت.



PM:01:10:09/11/2019