دابەشکردنی مووچەی پارێزگای بەسەرە راگیرا
لە پارێزگای بەسەرە دابه‌شكردنى مووچه راگیرا، كۆمپانیاى دابهشكاریش ئاشکرای دەکات بەهۆی نەبوونی ئینتەرنێتەوە راگیراوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٩ى تشرینى دووه‌م، ده‌روازى كى كارد و ماسته‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند " دابه‌شكردنى مووچه له به‌سڕه وه‌ستاوه به‌هۆى نه‌بوونى ئینته‌رنێته‌وه.
ده‌روازه‌ى كى كارد و ماسته‌ر، له‌لایه‌ن كۆمپانیاى جیهانى كارتى زیره‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و تایبه‌ته به دابه‌شكردنى مووچه له شاره‌كانى عێراق.
لاى خۆیه‌وه كۆمپانیاى (نێت بلوكس) ئاشكرایكرد: زیانه‌كانى پچڕانى ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ئابورى عێراق له‌ماوه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابوردوو گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ى یه‌ك ملیار و 358 ملیۆن دۆلار.
PM:01:30:09/11/2019