٣٠ خۆپیشاندەر لە بەغداد بریندار بوون

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، کەمێک پێش ئێستا هێزە ئەمنییەکان هەوڵدەدەن خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریر کۆتایی پێ بهێنن، کە بەو هۆیەوە زیاتر لە ٣٠ خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگایی بەغداد بریندار بوون.

 

میدیاکان ئەوەشیان خستەڕوو: رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌ناوچه‌ی‌ نێوان پردی‌ كۆماری‌ و پردی‌ سنكی‌ نزیك له‌ گۆڕه‌پانی‌ ته‌حریری‌ ناوه‌ڕاستی‌ به‌غدا به‌رده‌وام بوون.

 

خۆپێشاندانەكانی عێراق كە لە سەرەتای تشرینی یەكەمی رابردوو دەستیان پێ كرد و لە 25ی تشرینی یەكەم نوێ بووەوە، تا ئێستە لە بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوامە و زیانەكانی 300 كوژراو و 13 هەزار برینداری تێپەڕ كردووە.

 
 


PM:04:39:09/11/2019