وێنە.. سوپای‌ توركیا دوو ئه‌فسه‌ری‌ باڵای‌ سوریایان برینداركرد

شەڕی نێوان سوپای توركیا و سوریا لە زركان بەردەوامە و بەهۆی بۆردومانێكەوە دوو ئەفسەری باڵای سوریا بریندارن و چەكدارێكیش كوژراوە.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئاژانسی‌ هاوار نیوز ڕایگەیاند" به‌هۆی‌ بۆردوومانی‌ سوپای‌ توركیا و میلیشیاكانی‌ له‌ ریفی‌ زرگان لیوا ئه‌حمه‌د شه‌ریف ئه‌حمه‌د و عه‌قید منیف مه‌نسور كه‌ ئه‌فسه‌رن له‌ سوپای‌ سوریا برینداربوون و سه‌ربازێكیش كوژرا".

 

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندووە، ئەو ئامرلیوایە تەمەنی 59 ساڵە، بەڵام تا ئێستتا پلەی سەربازی دوو سەربازەكە كوژراو و بریندارەكەی دیكە نەزانراوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:42:09/11/2019