بڕیار لەسەر مانەوەی عەبدولمەهدی درا

دوای کۆبوونەوەی قاسمی سلێمانی فەرماندەی ئەمنی و سەربازی باڵای ئێران لەگەڵ موقتەدا سەدر و محەمەد رەزا سیستانی کۆدەبێتەوە، بڕیار لەسەر مانەوەی د. عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران درا.


فرانس پرێس بڵاویکردۆتەوە کە هەموو لایەنە عێراقییەکان لەسەر مانەوەی عەبدولمەهدی رێککەوتوون و لەگەڵ ئەوەشدان ئەگەر پێویست بێت، خۆپیشاندانەکانیش بەهێز سەرکوت بکەن، تاکە لایەنێکی ئەو رێککەوتنەوەی رەتکردبێتەوە، هاوپەیمانی نەسرە، بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، ئەوان تاکە هێزن کە چارەسەر بە رۆشتنی عادل عەبدولەمەهدی دەزانن.




فرانس پرێس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دوای ئەوەی لایەنە سیاسیەکان یەکڕیزبوون، ئەوا روودەکەنە شەقام بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.


ئەوە لە کاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکان توانیوویانە کۆنترۆڵی سێ پرد لە کۆی چوار پرد بکەنەوە.


هەرچەندە ململانێکان لەسەر چوار پردە لەکۆی ١٢ پرد لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، بەڵام زیاتر خۆپیشاندەران لە ئێستادا لە مەیدانی تەحریر کۆبوونەوەتەوە.


PM:08:11:09/11/2019